Saturday, March 25. 2017
كوردى عربي English
Erbil Gov
مێژووی هه‌ولێر جوگرافیای هه‌ولێر قه‌زاوناحیه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان پارێزگای هه‌ولێر
نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی بیانی








كۆمپانیاكان پڕۆژه‌ یاساكان لینكی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیڤ
تیشكى خۆر هاوكارى له‌شى مرۆڤ ده‌كات
ده‌ته‌وێ به‌ 20 خوله‌ك مۆبایله‌كه‌ت پڕ شه‌حن بكه‌یت؟
هه‌زارمێرد له‌ چییه‌وه‌ هاتووه‌؟
خوراكە سوود بەخشەكان بۆ گەشەی قژ
گیراوەیەکی بەهێز بۆ دابەزاندنی چەوری ورگ























<< دواترپێشتر >>
پڕۆژەی تەلاری سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی هەولێر


ئەم پرۆژەیە دەكەوێتە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی كوردستان لە سەر رێگای سەرەكی هەولێر - موصل بەرامبەر پاركی شهید سامی عبدالرحمن كە شوێنیكی ستراتیژی شارەكەیە و لە سەنتەری دامودەزگا حكومیەكان نزیكە و ئاسنكاریە بۆ كارو باری هاوڵاتیان.
 هەروەها پێنج كیلۆمەتر لەسەنتەری شار بەلای رۆژئاوای هەولێر هەڵكەوتووەو هەروەك ئامانج لەم پرۆژەیە بەستنەوەی شارەكەیە لەسەر ئاستی شارستانی جیهانی لەلایەك و لەلایەكی تریش جیاكاریەكە بۆ ئاكاری هونەری ئەندازەی بیناسازی لە شاری هەولێر ئەمەش هەنگاوێكە بۆ گۆرانكاری جۆری لە سەر ئاستی پرۆژەكانی حكومەت بەرەو پرۆژەی گەورەترو مۆدێرن تر هەوروەها گەورەیی پرۆژەكەو زۆری بەشەكانی هەلی كاركردن و دامەزراندن بۆ پسپۆرانی ئەم بوارە زیاتر دەكات و كێشەی هاوڵاتیانش چارەسەردەكات لە بەدواداچونی مامەلەكانیان, 
 

پرۆژەی تەلاری دادگای هەولێر دروست دەكرێت لە سەر رووبەری پارچە زەوی (درێژی 190م* پانی 126م) كە دە كاتە نزیكەی 24000مەتری چوارگۆشە رووبەری بینایەكە بە هەموو نهۆمەكان كە چوار نهومە لەگەڵ ژێرزەمین بریتیە لە (43000 مەتر دووجا) و زیاتر لە چوارسەد ژوور لە خۆدەگرێت, گوژمەی پرۆژەكە بە 25 ملیون دولار مەزەندە دەكرێت كە دەبێت بەماوەی 420 رۆژ تەواو بكرێت كە لەلایەن بەشی ئەندازەی پارێزگای هەولێر دیزانی بۆكراوەو هەروەها سەرپەرشتی دەكرێت، شوێنی بیناكە لە ناوچەیەكی گەرمی ئیداری شارەكەیە كەوای كردوە بینایەكە سەرەرای ئەوەی تەلارێكە بۆ سەرۆكایەتی دادگای هەولێر لە هەمان كاتیشدا لە داهاتوودا بریارە لە تەنیشتیەوە فەرمانگەی كاروباری شارستانی و بینایەی داواكاری گشتی  دروست بكرێت بۆ ئەوەی خزمەتی تەواو بە شاری هەولێر بكە كە پایتەختی هەرێمی كوردستانە وە هەروەها بینایەكە بە نوێترین دیزاین و بە كارهێنانی باشترین جۆری مەوادی بینا دروستدەكرێت بە پێ‌ ی ستاندەردە جیهانیەكانی تایبەت بە دروستكردنی دادگا هەروەك چۆن ئاكارێكی نوێ‌ ی لە ئەندازەی بیتاسازی تیایە كە ئەمەش خزمەتێكە بەو بوارە, هەروەها بیناكە پێك هاتووە لەم نهومانەی خوارەوە
 
1- نهۆمی ژێرزەمین: كاری سەرەكی ئەم نهۆمە تایبەتە بە وەستانی ئۆتۆمبێل لەگەڵ هەبوونی چەند ژوورو ئۆفیسێك بۆ كارو باری ئیداری ئەوانەی لەم شوێنە كار دەكەن خزمەت گوزاری بۆبینایەكە كە ئەمەش وا دەكات قەرەبالغی ئەم ناوچەیە لە كێشەی ئۆتۆمبێل چارەسەربكات, رووبەری ئەم نهۆمە نزیكەی10120 مەتری چوارگۆشەیە زیاتر پێنج سەد ئۆتۆبێل لە خۆدەگرێت و چوار دەرگای چوونە ژورەوەی هەیە بۆ هاتووچۆی ئوتۆمبێلەكان كەئەمەش وا دەكات لەو ناوچەیە جولەی ئۆتۆمبێلەكان پەكی نەكەوێت هەروەكو لەم وێنەی خوارەوە دا دیارە:

 

2- نهۆمی زەوی: ئەم نهۆمە بە هەردوو بەشەكەی ناوەوە كە 9142م2 وە دەرەوەی بیناكە 33858م2 پێك دێت لەم بەشانە:
 
یەكەم: محكمە تحقیق الخفر (دادگای لێكۆلینەوەی ئێشكگری) كە پێك دێت لە شەش ژوور ئەوانیش دوو ژووری ئیدارەو ژوورێك بۆ خزمەت گوزاری وچاودێری لەگەل ژووری قازی ئێشكگر و ژووری گرتنی كاتی بەهەموو پێداویستیەكانەوە.
دووەم: محكمە البدا‌وە (دادگای سەرەتا) پێك دێت لە 30 ژوور كە نۆزدە ژووریان بۆ هۆبەی سكاڵاو بەرێوەبردنە لەگەل شەش هۆلی بەرزكردنەوە(قاعە المرافعات) هەروەها پێنج ژوور بۆ قازی دادگا لەگەل ژووری خزمەت گوزاری و میكانیك.
سێ‌ یەم: محكمە الاحوال الشخصیە (دادگای باری كەسی) كە پێك هاتووە لە 40 ژووركە بیست و دوو ژوور بۆ هۆبەی سكاڵاو بورێوەبردنەو هەشت ژووریش بۆ قازی دادگا لەگەل حەوت هۆلی بەرزكردنەوە (قاعە المرافعات) لەگەل ژووری خزمەت گوزاری و میكانیك.


چوارەم: محكمە التحقیق (دادگای لێكۆلینەوە): پێك هاتووە لە 40 ژوور  كە حەوت ژوور بۆ قازی دادگایە و پانزە ژووریش بۆ هۆڵی داواكاری بەرێوەبردنە وە هەشت ژووری میكانیك و خزمەت گوزاری و دوو ژووری گرتنی كاتی و پێنج هۆلیش بۆ ئەندامانی داواكاری گشتی .
لەگەل ئەم بەشانەی سەرەوە لەم نهۆمەدا كۆشكی دادنووسی و رووبەری سەوزایی و چەند جۆرە نافورە تێدایە كە جوانیەك دەداتە بینایەكەو لەگەل هەبوونی چەند پاشكۆیەك تایبەت بە پڕۆژەكە كە بریتیە لە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل و چەند ژوورێكی تایبەت خزمەت گوزرای كۆگای قەبارە جیاواز هەروەكو لە وێنەكەدا دیارە.                                         نهومی زەمینی
 


3:  نهۆمی یەكەم : ئەم نهۆمە رووبەركەی 9142 مەتر دووجایەو پێك دێت لەم بەشانە:
یەكەم: محكمە العمل (دادگای كار) كە پێك دێت لە شەش ژووری سكاڵاو بەرێوەبردنە لەگەل هۆلێك و ژووری قازی.
دووەم: محكمە الجینایات پێك دێت لە 25 ژوور كە شازدە ژووریان بۆ تۆمارو بەرێوەبردنە لەگەڵ پێنج ژووری دادنووسی لەگەڵ ژووری خزمەت گوزاری و میكانیك و كۆگا.
سێ‌ یەم: شعبە الفنیە المتفرقە (هۆبەی هونەری جیاواز) كە پێك هاتووە لە 12 ژووركە پێنج ژوور بۆ هۆ بەی پەنجە مۆرە وسێ‌ هۆبەی بورێوەبردنەو چوار ژووریش بۆ هۆبەی سكالای هاتوچۆ.
چوارەم: مدیریە التبلیغات القچائیە (بەرێوەبەرایەتی ئاگاداركردنەوەی قەزایی): پێك هاتووە لە 7 ژوور  كە ژووری بەرپرسی بەش و شەشە ژووریش بۆهۆبەی (لبادارە والتبلیغات) ە.
پێنجەم: مدیریە الحفڤ والارشیف (بەرێوەبەرایەتی ئرشیف): پێك هاتووە لە 12 ژوور  كە ژووری بەرپرس و بەشەكانیەتی.
شەشەم: مدیریە الشرگە القچائیەكەپێك هاتووە لە 35 ژوور بۆ ئەندامانی داواكاری گشتی و هۆلی كۆبونەوەو هۆبەی سكالاو خزمەت گوزاری و میكانیك.

نهومی یەكەم


4:  نهۆمی دووەم : ئەم نهۆمە رووبەركەی 9142 مەتر دووجایەو پێك دێت لەم بەشانە:
یەكەم: غرفە المحامین (ژووری پارێزەران) كە پێك دێت لە هەشت ژوور.
دووەم: مدیریە التنفیژ (بەرێوەبەرایەتی جێ‌ بەجێ‌كردن) پێك دێت لە 21 ژوور كە ژووری بەرێوەبەر و هۆبەكان و لەگەل ژووری خزمەت گوزاری و میكانیك وكۆگا.
سێ‌ یەم: محكمە الاحداپ (دادگای نەوجەوانان) كە پێك هاتووە لە 14 ژووركە ژووری سەرۆكی دادگاو بەشەكانیەتی لەگەل ژووری گرتنی كاتی.
چوارەم: دائرە الادعا‌و عام : پێك هاتووە لە 25 ژووركە ژووری سەرۆك و ئەندامانی دادگایە و لەگەل بەشەكانی .
پێنجەم: محكمە الجنح (دادگای تاوان): پێك هاتووە لە 10 ژوور  ژووركە ژووری سەرۆك و ئەندامانی دادگایە و لەگەل بەشەكانی .
شەشەم: محكمە الاحوال المدنیە (دادگای باری كەسی): پێك هاتووە لە 10 ژوور  ژووركە ژووری سەرۆك و ئەندامانی دادگایە و لەگەل بەشەكانی .
حەوتەم: كافیتریا                                                                       
 
نهۆمی دووەم
5:  نهۆمی سێ‌ یەم : ئەم نهۆمە رووبەركەی 5434 مەتر دووجایەو تایبەتە بە بەشی رئاسە محكمە استئناف (سەرۆكایەتی دادگای ئیسئتاف)پێك دێت لە 62 ژوور كە ئەوانیش ژووری سەرۆك و نوسینگەی سەرۆك و لەگەڵ شەش ژووری جێگرەكانی سەرۆك و ژوورەكانی پاسەوان و شوفیرەكان وئەندام و فەرمانبەرانی تایبەت بەم بەشە.

 
نهۆمی سێ‌یەم















<< دواترپێشتر >>
كه‌ش و هه‌وا













هاوینه‌هه‌وار شوێنه‌وار باخچه‌ و پاركه‌كان هۆتێله‌كان و مۆتێله‌كان چێشتخانه‌كان بازار
لەنەورۆزی‮ ‬ئەمساڵدا‮...‬ هاووڵاتیان بەخەندە و خۆشی‮ ‬وەڵامی‮ ‬قەیرانەكان و‮ ‬تیرۆریستانیان دایەوە‮ ‬
چاودێران و مامۆستایانی زانكۆ: ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی لە بەرەكانی جەنگ ئاماژەی سەركەوتنی گەلی كوردە
سەردانەکەی سەرۆک، کاریگەریی بۆ دەسپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی دەبێت
میدیاكانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬كەنەداو بە گرنگییەوە باس لە سەردانە مێژووییەكەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەكەن
لە هەولێر،‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬دۆستایەتی‮ ‬ئەمەریكا‮- ‬كوردستان،‮ ‬ئاهەنگێكی‮ ‬بەبۆنەی‮ ‬جەژنی‮ ‬سوپاسگوزاری‮ ‬گێڕا

سەرۆك بارزانی بۆ (الشرق الاوسط): بەغدا تێگەیشتنی بۆ ئەو ڕاســـتییە هەیە كە شەراكەت لە عێراقدا سەرینەگرت و دەبێ ببینە دوو دراوسێـی بـــــاش
كوێستان ئه‌حمه‌د: هاووڵاتییان بێ ئومێد ناكه‌ین و پڕۆژه‌ى چاوه‌ڕوان نه‌كراومان هه‌یه‌
نێچیرڤان بارزانی: سەربەخۆیی كوردستــان تاكە رێگەی سەقامگیری نـــــاوچەكەیە و بەغدا بۆ گفتوگۆ لەو بارەیەوە ئامادەیە