Tuesday, February 21. 2017
كوردى عربي English
Erbil Gov
مێژووی هه‌ولێر جوگرافیای هه‌ولێر قه‌زاوناحیه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان پارێزگای هه‌ولێر
نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی بیانی








كۆمپانیاكان پڕۆژه‌ یاساكان لینكی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیڤ
ده‌ته‌وێ به‌ 20 خوله‌ك مۆبایله‌كه‌ت پڕ شه‌حن بكه‌یت؟
هه‌زارمێرد له‌ چییه‌وه‌ هاتووه‌؟
خوراكە سوود بەخشەكان بۆ گەشەی قژ
گیراوەیەکی بەهێز بۆ دابەزاندنی چەوری ورگ
گوێز بەسوودترین و تەندروسترین چەرەزات هەژمار دەكرێت























<< دواترپێشتر >>
هەمو شتێك لەبارەی ناشناڵ پاركی هەڵگورد سەكران بزانە


لە هەوارگەی گەشتیاری پانك لە رواندز، بە ئامادەبوونی 30 پسپۆری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، وۆركشۆپەكە بە وتەیەكی عەبدولواحید گوانی سەرۆكی بۆردی كارای ناشناڵ پاركی هەڵگورد-سەكران كرایەوە. لە وتەكەیدا باسی لە كارنامەی وۆركشۆپەكە كردو هەنگاوە بەراییەكانی ئەو پڕۆژەیەی بۆ ئامادەبووان روونكردنەوە، لەوانەش تەواوبوونی نەخشەی پڕۆژەو ئەنجامدانی چەندین توێژینەوەی لە بوارە جۆراوجۆرەكانی ناشناڵ پاركەكەو دروستكردنی پەیوەندی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی. 

ماڵپەڕی پارێزگا: بەمەبەستی دیاریكردنی هەنگاوەكانی كاری داهاتوو  بۆ سەرخستنی پڕۆژەكە، بە ئامادەبوونی بەرێز پارێزگاری هەولێر رۆژانی 24-26/8/2012  وۆركشۆپی نەخشە رێگای ناشناڵ پاركی هەڵگۆرد-سەكران بەڕێوەچوو.
كاتژمێر(9:30)ی سەر لە بەیانی رۆژی هەینی24/8/2012، كارەكانی وۆركشۆپی نەخشە رێگای هەڵگۆرد-سەكران بە دروشمی (یەكەمین نەتەوەی دۆستی گوڵ) دەستی بە كارەكانی كرد.
سەرۆكی بۆردی كارای ناشناڵ پاركی هەڵگورد-سەكران لە ئامانجی ئەو ۆركشۆپە دوا، كە خۆی لە داڕشتنی نەخشە رێگای  ناشناڵ پاركە دەبینێتەوە. دواتر  (د. رۆبێرت سپێندلینگویمەر) رێكخەر لە ئەنیستیوتی تەكنەلۆیای نەمسا لە وتەیەكدا باسی لە توێژینەیەكی دامەزراوەكەیان لە بارەی هەڵكەوتەی جوگرافی و كەش و هەوا و سروشت و پێكهاتەی خاكی ناوچەكە كردو وتی "شوێنگەی ناشناڵ پارك خاوەنی گەنجینەیەكی دەوڵەمەندی سامانی سروشتی‌و ژینگەیی و رووەكی جۆراو جۆرە، ئەمەش پێویستی بە پارێزگاریی‌و گەشەپێدان هەیە".


ئاماژەشی بەوە كرد لە رووی بایۆلۆجییەوە، هۆكارەكانی جیۆلۆجی و تۆبۆگرافی و هایدرۆلۆجی و كەشوهەوا، فاكتەری دەوڵەمەندن لە گەشەكردنی ئاژەڵی كێوی و  زیندەوەر( fauna)ی جۆراوجۆر و رووەك(flora)ی هەمەچەشن.
سەرۆكی زانكۆی سۆران (د. موسڵح مستەفا) لە وتەیەكدا بۆ بەشداربوونی وۆركشۆپە كە وتی "ناشناڵ پارك پڕۆژەیەكی ستراتیژی نیشتیمانی گرنگە، بەو مانایەی پەیوەستە بە ژینگەیەكی تەندروست بۆ كۆمەڵگە و پێشخستنی هەرێمی كوردستان و بە شداری پێكردنی ئەو هەرێمە لە پارێزگاریكردنی ژینگەی جیهانی". پشتیوانی زانكۆی سۆرانیشی  بۆ ئەو پڕۆژە نیشتیمانیە دووپاتكردەوە. هەروەك باسی لە دەستكەوتە ئەكادیمیەكانی زانكۆكە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو كرد، ئەوەشی وت "توانای زۆری ئەكادیمی و چەندین بەشی زانستی گرنگ لە بۆ زانكۆی سۆران بەڕێوەن، هەموو ئەمانەش دەبنە هۆكاری پێشوەچوونی زیاتری ناوچەكەو لە تەك خزمەتكەكانی دیكە، لە بەرژەوەندی ئەو ناشناڵ پاركە تەواودەبن".

عەزام عەلوش سەرۆكی رێكخراوی سروشتی عێراقی لە وتارەكەیدا باسی لە پەیوەندییەكانی دامەزراوەكەیان و ئامادەیی  كاری هاوبەش لەگەڵ ناشناڵ پاركی هەڵگورد - سەكران كرد. ئەو پسپۆرەی ژینگە چەندین شوێنی گرنگی ژینگەیی لە كوردستان بە ناشناڵ پاركی بێ بەڕێوەبەرایەتی زانین. عەلوەش زیاتر گوتی "هەبوونی ئەو هەموو شوێنە گەشتیارەیەی عێراق، ئەگەر كاری بۆ بكرێت لە داهاتوو دەبێتە هۆكاری راكێشانی گەشتیاران و بەرزكردنەوەی داهاتی ئابوری گەشتیاریی". ئەو گوتیشی "هیوادارین منداڵ و نەوەكانمان عێراقێكی گەشەكردوو ببینن".
 د. ئەنوەر عەبدولڵا پسپۆری رووەكناسی توێژینەوەیەكی لە بارەی ناوچەی پڕۆژەی هەڵگورد-سەكران و مێژووی پەویوەندی كوردو رووەك پێشكەشكردو وتی "لە توێژینەوەكەمدا بە پشت بەستن بە چەندین بەڵگەی زانستی و مێژوویی  و ئاركیۆلۆژیی، كورد یەكەمین نەتەوەی دۆستی گوڵە لە دونیادا"، ئەمەشی بە دەستكەوتێكی گرنگ بۆ ئەو میللەتە لێكدایەوە و وتی "پەیوەندی كوردو گوڵ پەیوەندییەكی لەمێژینەی پێش هەموو گەلانی دونیایە و جێی خۆیەتی كورد شانازی بەو دۆستایەتییەی لەگەڵ گوڵ بكات، چونكە ئەمە مانای ژیاندۆستی و جوانیدۆستی ئەو گەلە پیشاندەدا".

ئەو پسپۆرەی بواری رووەكناسی لە بارەی بایەخی ناشناڵ پارك بە گشتی دواو ئاماژەی بە گونجاوی شوێنگەی پڕۆژەی ناشناڵ پاركی هەڵگورد- سەكران كرد. باسیشی لە ئامادەكاری و گرتنەبەری رێوشوێنە یاسایی و جێبەجێكارییەكان و ئامادەكاری نەخشە و رێگا گرتن لە تێكدانی ژینگەی سروشتی شوێنەكە كرد.
گوێنتەر لویس كاندر، پسپۆری بواری ناشناڵ پارك لە وڵاتی نەمسا، باسێكی بە ناوی (رووبەڕوو لەگەڵ ناشناڵ پارك پێشكەشكرد)، ئەو لە بارەی بایەخی ناشناڵ پارك بۆ ژینگەی جیهانی دوا و باسی لە هەنگاوەكانی دروستكردنی ناشناڵ پارك و گرنگی و سوودە ژینگەیی و ماددیەكانی كرد.  ناشناڵ پاركە جیهانییەكانیشی بە هۆكارێك بۆ گەشەی ژینگەیەكی تەندروست لە تەواوی جیهان دا ناساندن، كە جگە لە پاراستنی سەروەت و سامانی رووەكی و گیانلەبەری، بوونەتە مایەی بەرزبوونەوەی ئاستی ژیان و گوزەرانی خەڵك.
 ئەوەشی وت ئەمڕۆ لە جیهاندا 3532 شوێن وەك ناشناڵ پارك دەناسرێن. لویس كاندر، سەرسامی خۆی بە شوێنگەی ناشناڵ پاركی هەڵگورد- سەكران نەشاردەوەو وتی "شوێنێكی زۆر گونجاو و بەنرخی هەیە، بە سەركەوتن و لەدایكبوونی هەرێمی كوردستان دەستكەوتێكی گەورەی مرۆیی و نیشتیمانی بەدەست دەهێنێت، كە دواجار بۆ ژینگەی ناوچەكەو جیهان بە گشتی  سوودبەخش دەبێ‌ و شوێنێكی خاوەن ژینگەیەكی پاك و دیمەنی جوانی سروشتی و كولتوری لێ بەرهەمدێت.



فێریرۆ ماورۆی بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی نیشتمانی ئیتاڵی و سەرۆكی شاندی ئیتاڵیا لە وتەیەكداخۆشحاڵی خۆی پیشاندا بە ئامادەبوونی لە وۆركشۆپەو ئامادەیی وڵاتەكەشی لە بەشداریكردان لە پرۆسەی جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە خستەروو.
دواتر لیزا فویلێرمۆزی ئەندامی شاند و پسپۆری ژینگەی، باسی لە بایەخی ناشناڵ پارك كرد لە جیهانداو لە بارەی سەردانێكی مەیدانی چەند پسپۆرێكی وڵاتەكەش بۆ شوێنگەی ناشناڵ پاركی هەڵگورد سەكران دواو وتی "ئەو ناوچەیە گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ ئەوەی لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتییەكەوە  چاودێری سامانی سروشتی بكرێ‌ و بكەوێتە نێو پلانی گەشەپێدانێكی درێژخایەن". 


هەروەك لە درێژەكەی باسەكەی دا ئامادەی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ هاوكاریكردن و پشتیوانی لەسەر خستنی كارەكانی ناشناڵ پاڕكی هەڵگورد سەكران دەربڕی و رایگەیاند كە دەزگایەكەیان لە رێی راهێنانی كارمەندان و دابینكردنی ئامێر و كەلوپەلی تەكنەلۆژی و پێویست هاوكاری پێشكەش دەكات و هەوڵدەدات چەند توێژینەوەیەكی زانستی لە بواری رووەكناسی و گیانلەوەرناسی ئەنجام بدات.
ماریۆ فرانكۆی شارەزای ژینگە و ئەندامی شاندی ئیتاڵی باسی لە هەنگاوەكانی هاوكاریكردن و بەیەكەوە بەستنەوەی ناشناڵ پاركەكان كرد و لە بارەی ئەزموونی دروستكردنی چەند ناشناڵ پاڕكێكی جیهانیش دوا.
لە بەشێكی دیكە وۆرك شۆپەكەدا، هانا ئەحمەد رەزاق توێژەری ئاژەڵە كێوییەكان، توێژینەوە و بەدواداچوونێكی مەیدانی خۆی لەبارەی سنوری ناشناڵ پاركی هەڵگورد سەكران كرد و باسی لەو گیانلەوەرە ناوازە جیهانییانە كرد كە لە سنورەكە بوونیان هەیە و پۆلینێكی زۆرێك لە گیانلەوەر و باڵندە كێوییەكانی سنورەكە بە وێنە و دیكۆمێنتی تایبەت خستنە روو.
لە دانیشتنی سەر لە ئێوارەی رۆژی یەكەمی وۆركشۆپەكەشدا، توێژینەوەیەك لەلایەن سامان عەبدولرەحمانی توێژەری رووەكی پێِشكەش كرا. لە توێژینەوەكەدا پۆلینێكی جۆرە رووەكییەكانی سنوری ناشناڵ پاڕك خرایە روو، هەر لە توێژینەوەكەشدا باس لە هەبوونی چەندین جۆری رووەكی تایبەت لە سنورەكە كرا، كە لە رووی جیهانییەوە بە دەگمەن دادەندرێن.  هەروەك ئاماژەشی بۆ ئەوەكرد  سنورەكە هەلی باشی دەكەوێتە دەست بۆ لێكۆڵینەوە لە جۆرە رووەكییەكان و گژوگیا و گوڵ بە كەوتنە سەركاری ناشناڵ پاركەكە. لە رێگەی داتاشۆشەوە نموونەی چەندین گوڵ و رووەك و درەختی جیا جیای خستەروو، كە هەندێكیان نموونەیان كەمە. قسەشی لەبارەی ئەو رووەكە خۆڕسكانە كرد وەك سەرچاوەی خۆراكی مرۆڤ كەڵكیان لێوەردەگیرێت، لەوانەش كەنگر، رێواس، كوارگ و كاردی و چەندین جۆری درەختی بەرداری وەك قەزان و گێوژ و بەڕوو و مازوو هتد، بوژانەوەی دارستانەكان و سەوزایی ئەو شوێنگەیەشی بە پێشوەچوون و سەركەوتنی ناشناڵ پاركەكە بەستەوە. 

یەنی ریسپۆرت پسپۆری بواری ژینگەی سروشتی لە هۆڵندا توێژینەوەیەكدا، كە پێشتر بە شێوەیەكی مەیدانی لە سەر ناوچەی ناشناڵ پاركی هەڵگورد سەكران ئەنجامی داوە، سەرەتا باسی لە هەنگاوە سەرەتاییەكانی دوای هاتنە ئارای بیرۆكەی ئەو ناشناڵ پاركە كرد و بایەخی ناوچەشی بۆ ئەو پڕۆژەیە شیكردەوە. ئەو وتی "كاتێك بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە بارەی سامانی سروشتی و رووەك و هەڵكەوتەی ناچەكە ئەو گەشتەم ئەنجامداو لە نزیكەوە شوێنگەی ناشناڵ پاركی هەڵگورد سەكران-م بینی، گەیشتمە ئەو باوەڕەی دەكرێ‌ لە ئایندەدا بكرێتە دەڤەرێكی  گرنگی پارێزراو لە سەر ئاستی ئەو وڵاتەوەو دەوروبەری، پێشموایە ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆژەكە زۆر نین و دەتوانین بەئاسانی بەسەریاندا زاڵبین".
لەو دانیشتنەدا مستەفا عەبدولرەزاق، ئەندازیاری جیۆلۆجی و ئەندامی بۆردی كارای ناشناڵ پاركەكە، ئەو كارانەی لە رووی نەخشەو لێكۆڵینەوە ئەنجام دراون خستەروو، ئەو شوێنگەی ناشناڵ پاركی بەسەر دوو زۆن دابەشكرد، هەروەك روونیكردەوە لە زۆنی یەكەمدا هیچ كەسێكی تێدا نیشتەجێ نییە. هەرچی  زۆنی دووەمە هاتووچۆی بەسەرەوەیە و كۆمەڵێك گوند بەخۆوە دەگرێت. ئەو پسپۆرەی جیۆلۆجی چەندین دیمەنی جیا جیای ناوچەكەی لە رێگەی داتاشۆ نمایشكرد، لەوانەش ژمارەیەك جۆری گیانەوەری كێوی و باڵندەو گوڵ و گژوگیا و هتد. هەروەها دیمەنگەلی سروشتی و لوتكەو بەرزایی و دۆڵ پیشاندران. 

پاش پێشكەشكردنی كۆی توێژینەوەكان، دەرفەتی گفتوگۆ بە بەشداربووان دراو كۆمەڵێك لەپسپۆرانی بواری ژینگەو رووەك و گیانلەبەری كێوی سەرنج و بیرورای خۆیان لە بارەی بابەتە پێشكەشكراوەكان خستەروو.
دواتر بەڕێورسمی رێزگرتن لە ئەندامی كارای بۆردی ناشناڵ پاركی هەڵگورد ــ سەكران (مستەفای مورادی) شارەزای بواری ژینگە كە لە 24/6/2012 لەرووداوێكدا كۆچی دوایی كرد كۆتایی بەكارەكانی  رۆژی یەكەمی وۆركشۆپەكە هات .
لەدوا چالاكی رۆژی یەكەمی وۆركشۆپی نەخشە رێگای ناشناڵ پاركی هەڵگورد ــ سەكران بەشداربووانی وۆركشۆپەكە، گەشتێكیان بۆ ناو شاری رواندز بۆ رێكخراو چەند شوێنێكی دێرینیان بەسەر كردەوە. 
لەدانیشتنی سەر لەبەیانی رۆژی دووەمی وۆركشۆپەكە 25/8/،2012  بەرنامەی كار خرایەڕوو، لەوانەش وێڕای ئەو باسانەی پێشكەش دەكرێن، ئەركی گروپە بەشداربووەكان لە نێو وۆركشۆپ  و دوای تەواوبووونیشی دیاریكرا،  پاشان ژمارەیەك لە بەشداربووان گفتوگۆیان لە بارەی ئەركی گروپە بەشداربووەكان و چۆنیەتی داڕشتنی نەخشە رێگای ناشناڵ پاركەكە كرد. بەتایبەت بە ئامادەكردنی راپۆرتێك بۆ ئەوەی پێشكەشی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكرێت.
گوێنتەر لویس كاندر، پسپۆری بواری ناشناڵ پارك لە وڵاتی نەمسا، باسی لە چۆنیەتی دانانی پلانی كاركردن و ئامادەكاریەكانی پێكهێنانی ستاف و راهێنانیان كرد، بۆ ئەوەی ناشناڵ پاركەكە بەڕێوەبەرایەتیەكی سەركەوتووی هەبێ‌ و بتوانێ‌ بە شێوەیەكی زانستی كار لەسەر گەشەپێدانی بكات.
 لویس كاندڵ لە بابەتەكەی دا باسی لەو رێكاریە یاسایی و ئیدارییانە كرد، كە پێویستە بگیرێنە بەر بۆ گواستنەوە بۆ واقیع و راهێنانی ستاف و شارەزا و پسپۆر و كارمەندانی ناشناڵ پاركەكە بۆ ئەوەی لە رووی كاركردنەوە شارەزایی تەواو پەیدا بكەن،  بەو مانایەی رۆشنبیری ناشناڵ پارك لەو ناوچەیە كەمە. هەروەها باسی لە بایەخی دابینكردنی ئامێرە تەكنەلۆژییە پێویستەكان كرد، ئاماژەشی بە دروستكردنی داتابەیسێك كرد، كە تەواوی زانیارییەكانی رووەكی و گیانلەبەری و جوگرافی لەخۆ گرتبێت.
 لە بەشێكی دیكەی باسەكەشیدا لوسكاندڵ لەسەر گرنگی روونكردنەوەی سوود و ئامانجەكانی ناشناڵ پارك بۆ خەڵك و بەشداریی پێكردنیان دوا، بەو مانایەی ناشناڵ پارك دەبێتە پێگەیەكی جیهانی ناسراو و هۆكاری سەرنجراكێشانی گەشتیاران لە تەواوی جیهان. 
پاشان گفتوگۆیەكی چڕ لە بارەی پێكهاتەی كارگێڕی و زەروورەتی سەربەخۆیی ناشنال پاركەكە كرا. 
لە لایەن د. ئەنوەر عەبدوڵڵا پسپۆری رووەكناسی_یش راپۆرتێك پێشكەشكرا، كە لە جیاتی ئامادەبووان و بە گەڕانەوە بۆ سەرنج‌و بۆچوونی بەشداربووان ئامادەی كردبوو، ئەمەش بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكرێ‌ و پێشكەشی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكرێت.
ئامادەبووان بەردەوام بوون لە خستنەرووی باری سەرنج و تێبینیەكانیان و لەم رووەوە لەسەر كۆمەڵێك راسپاردە رێككەوتن. 
كارەكانی رۆژی سێیەم و كۆتایی وۆركشۆپەكە 26/8/2012، بە ئامادەبوونی (نەوزاد هادی) پارێزگاری هەولێرو  بەوتەیەكی سەرۆكی بۆرد دەستی پێكرد. ئەو كۆششی پسپۆرانی بەشداربووی بۆ داڕشتنی كارنامەی داهاتووی  بەرز نرخاند، كە توانیان پێكەوە كاری باش بكەن و پلانێكی تۆكمە بۆ ئایندە دابڕێژن.
 وەك سەرۆكی بۆردەكە وتی، كاری داهاتوویان پەیوەستە بە ئامادەكردنی نەخشەیەكی هەمەلایەنە و توێژینەوەی مەیدانی و كاركردن بۆ دەركردنی یاسای تایبەت بە ناشناڵ پارك و پاراستنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان .
دواتر پلانی ئامادەكراوی وۆركشۆپەكە لە راپۆرتێكدا پێشكەشكرا و تیایدا ئامانج و بایەخی ناشناڵ پارك روونكرایەوە، لەدوایشدا پێویستیە تەكنیكی‌و كارگێڕی و دارایی و توانا مرۆییەكانی خرانەڕوو، كە هەموویان پێكەوە دەبنە فاكتەری بەهێزو سەركەوتوو بۆ ناشناڵ پاركەكە. 
دواتر نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لە وتەیەكدا باسی لە بایەخی ناشناڵ پارك بۆ هەر وڵاتێك كردو هەوڵ و كۆششی دامەزراندنی ناشناڵ پاركی هەڵگورد- سەكران_یشی بەرز نرخاندو بە كارێكی ئەرێنی بۆ گەشەپێدانی سروشت و ژینگەی كوردستان لێكدایەوە.
نەوزاد هادی  زیاتر وتی"ناشناڵ پاركی هەڵگورد-سەكران لە سۆنگەی بەرپرسیاریەتیمان بەرامبەر ژینگەو سروشتی كوردستان دروستكرد، چونكە رۆژانە ژینگەی كوردستان دووچاری گرفتی گەورە دەبێتەوەو بە بەردەوامی شوێن پێی مرۆڤەكان بەرتەسك دەبێتەوە، ئەمەش لێمان دەخوازێ‌ كۆششی زۆر بكەین بۆ  ئەوەی ژینگەیەكی پاك و پارێزراومان هەبێ‌".
پارێزگاری هەولێر وتی"كاركردن بۆ ژینگە یان دروستكردنی ناشناڵ پارك، كارێكی هەروا ئاسان نییە، بەڵكو ئیشی درێژخایەن و توانایەكی زۆری پێویستە".
 ئەو هەوڵەی سەرۆكی بۆردی كارای ناشناڵ پاركیشی بۆ راكێشانی دامەزراوە پەیوەندارەكان و پسپۆرانی نێودەوڵەتی بە خاڵێكی گەش زانی.
 نەوزاد هادی باسی لەو پڕۆژە یاسایە كرا كە لە بواری ناشناڵ پارك و ژینگە ئێستا لە لایەن حكومەتەوە كاری لەسەر دەكرێ‌ و لە ئایندەدا بۆ پەرلەمانی كوردستان بەرزدەكرێتەوە".

ئاماژەشی بۆ پلانی پێنج ساڵەی گەشەپێدانی پارێزگای هەولێر كرد، كە لەنێو ئەو پلانەدا شوێنی ناشناڵ پارك كراوەتەوەو پێویستیەكانی بە بایەخەوە لەبەر چاو گیراون. 
پارێزگاری هەولێر زیاتر وتی "ئەو هەڕەشەیەی لە سەر ژینگەی جیهانە بە گشتی، كوردستانیش لێی بەدەرنییە، بۆیە ئێمە بە پڕۆژەیەكی وەك ناشناڵ پارك و هەوڵی دیكە كار بۆ ئەوە دەكەین ژینگەكە پارێزراو بێت". پشتیوانی تەواوی حكومەتی هەرێمی كوردستانیشی بۆ سەرخستنی ئەو پڕۆژە گرنگە دووپاتكردەوە و وتی"حكومەت بە ئەركی سەرەكی خۆی دەزانێ‌ هەموو پێویستیەكانی دامەزراندنی لە ئەستۆ بگرێ‌ و بیگەینێتە قۆناخێك كە هەموومان چاوەڕێی دەكەین".
دواتر د.هاوڕێ‌ مەنسور بەگ - یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سۆران بۆ كاروباری زانستی، توێژینەوەیەكی لە بارەی زیانەكانی ئەو شەڕو كاولكاریانەی بەسەر كوردستان داهاتوون پێشكەش كرد، بە تایبەت شەڕی كەنداو كە زیانێكی زۆری بە ژینگەی عێڕاق بە گشتی و كوردستان بەتایبەتی گەیاند. لەبەشێكی توێژینەوەكەیدا بەپشت بەستن بە سەرچاوە مێژوویەكان بەرای توێژەر نەتەوەی كورد بەدرێژایی مێژوو دۆستی ژینگە بووەو پارێزگاری لە ژینگە كردووە ، هەروەها  باسی لە پێویستیەكانی پارێزگاریكردن لە ژینگەی كوردستان كرد و پڕۆژەی ناشناڵ پاركی هەڵگورد- سەكرانیشی بە دەستكەوتێكی نەتەوەیی لێكدایەوە. 
گوێنتەر لویس كاندر، پسپۆری بواری ناشناڵ پارك لە وڵاتی نەمسا، پلانی ئامادەكراوی وۆركشۆپەكەی لە راپۆرتێكدا پێشكەش بە ئامادەبووان كردو تیایدا ئامانج و بایەخی ناشناڵ پاركی روونكردەوە، لەدوایشدا باسی پێویستیە تەكنیكی‌و كارگێڕی و دارایی و توانا مرۆییەكانی كرد، كە هەموویان پێكەوە دەبنە فاكتەری بەهێزو سەركەوتوو بۆ ناشناڵ پاركەكە. هەروەك گەشبینی خۆشی بە هاتنە كایە ناشناڵ پاركێكی جیهانی لە ناوچەكە دەربڕی و هیوای خواست كاری جددی بۆ بكرێت.
هەروەها لە رێوڕسمێكدا خەڵاتی رێزلێنان بە پێنج دامەزراوەی بەشداربووی وۆركشۆپەكە بەخشرا، كە بریتی بوون لە (ئەنیستیتۆی تەكنەلۆژیای نەمسا، سەنتەری توێژینەوەی نیشتیمانی ئیتاڵی، شاندی هۆڵەندیی، زانكۆی سۆران و رێكخراوی سروشتی عێڕاق)، ئەمەش لە بەرامبەر رۆڵیان لە ئامادەكردنی چەندین توێژینەوەی مەیدانی و گەڵاڵەكردنی كارنامەی داهاتووی ناشناڵ پاركەكە.
بە بۆنەی تەواوبوونی وۆركشۆپەكەش، لە پرێس كۆنفرانسێكدا هەریەك لە نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر، عەبدولواحید گوانی-سەرۆكی بۆردی كارای ناشناڵ پاركی هەڵگورد- سەكران، د. رۆبێرت سپێندلینگویمەر- رێكخەر لە ئەنیستیوتی تەكنەلۆژیای نەمسا، فێریرۆ ماورۆی- بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی نیشتمانی ئیتاڵی، د. موسڵح مستەفا- سەرۆكی زانكۆی سۆران،  سامان عەبدولرەحمان-نوێنەری رێكخراوی سروشتی عێڕاق و یەنی ریسۆرت- نوێنەری شاندی هۆڵەندی، باسیان لە ئەنجامەكانی ئەو سێ رۆژەی وۆرك شۆپەكە كرد.
لەپرێس كۆنفرانسەكەدا نەوزاد هادی جددیەتی حكومەتی دووپاتكردەوە لە هەنگاونان بۆ دروستكردنی ئەو ناشناڵ پاركە و تەرخانكردنی بڕی (12)ملیۆن دۆلاریشی لەچوارچێوەی بووجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بۆماوەی (5)ساڵی داهاتوو راگەیاند،  وتیشی مەبەستی سەرەكی لە ئاواكردنەوەی ناشناڵ پاركی هەڵگورد- سەكران پاراستنی سروشتی ناوچەكە و زیاتركردنی رووبەری سەوزایە لە كوردستان. تەئكیدیشی كردەوە مەبەستی سەرەكی ئەوان پاراستنی رووەك و  كولتور و سروشتی ناوچەكەیە. هەروەك بەرزكردنەوەی ئاستی گوزەرانی خەڵكەكە و ناسناندن و خستنە سەر نەخشەی جیهانی و پۆلینكردنی رووەك و گیانلەبەرەكان و رێگرتن لە راووكردن لە ئامانجەكانی ئەو ناشناڵ پاركەن.

پارێزگاری هەولێر باسیشی لەوە كرد دانیشتوانی ئەو ناوچەیە زەرەرمەند نابن و جێبەجێكردنی ئەو ناشناڵ پاركەش رێگری نابێت لە كارو پیشە و شوێنی نیشتەجێبوون، بەڵكو دەبێتە هۆكارێك بۆ زیاتر بوژانەوەی دەڤەرەكە و بەرزكردنەوەی ئاستی ژیان و بڵاوكردنەوەی رۆشنبیریی ژینگەیی لە دەڤەرەكە.
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانیش، هەموو لایەنەكانی بەشداربووی پرێس كۆنفرانسەكە، جەختیان لە پابەندبوونی تەواو بە نەخشە رێگای ناشناڵ پارك كردەوە و ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هەرچی زووتر هەنگاونان بەرەوە بە كردەیكردنی كارەكانی پڕۆژەكە.
لەدووتوێی كارەكانی وۆركشۆپەكەشدا ژمارەیەك لەپسپۆرانی نێودەوڵەتی لەبواری ناشناڵ پارك، لەنزیكەوە ناوچەی هەڵگورد سەكرانیان بەسەر كردەوە و دوای تەواوبوونی وۆركشۆپەكەش ئەو پسپۆرانە بۆ ماوەی چەند رۆژێكی تر لە هەرێمی كوردستان مانەوە و چەند توێژینەوەیەكی تری زانستیان ئەنجامدا.
ناوچەی ناشناڵ پارك، لە رووی بەرزی و نزمییەوە كەوتۆتە ناوچە هەرە بەرزەكانی هەرێمی كوردستان، كە بەرزترین لوتكەی (هەڵگورد) خۆی لە (3607)م لە سەر ئاستی دەریا دەنوێنێ‌.
 رووبەڕەكەی  پڕۆژەكەش لە(600)كم چوارگۆشە پێكدێتو كەوتۆتە (147)كم باكوری رۆژهەڵاتی هەولێری پایتەخت و لە سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش كەوتۆتە ناو هەرێمی سەوزی (ئێرانۆ ئۆرارتۆ). 
ناشناڵ پاركی هەڵگورد سەكران، دامەزراوەیەكی سەربەخۆی نیشتیمانیی، ژینگەپارێزی‌و كولتورییە، لە سەرەتای ساڵی 2004 وەك بیرۆكە هاتۆتە ئاراوەو لەوەش بەدواوە كاری لەسەر كراوە. رێكەوتی 14/9/2010یش بە پاڵپشتی‌و هاوكاری ئەنیستیتۆتی نەمساویی بۆ تەكنەلۆژیا (AUSTRIAN INSTITUTE OF TECHNOLOGY)‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان (پارێزگای هەولێر) گرێبەستی جێبەجێكردنی واژوكراوە. 



<< دواترپێشتر >>
كه‌ش و هه‌وا













هاوینه‌هه‌وار شوێنه‌وار باخچه‌ و پاركه‌كان هۆتێله‌كان و مۆتێله‌كان چێشتخانه‌كان بازار
لەنەورۆزی‮ ‬ئەمساڵدا‮...‬ هاووڵاتیان بەخەندە و خۆشی‮ ‬وەڵامی‮ ‬قەیرانەكان و‮ ‬تیرۆریستانیان دایەوە‮ ‬
چاودێران و مامۆستایانی زانكۆ: ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی لە بەرەكانی جەنگ ئاماژەی سەركەوتنی گەلی كوردە
سەردانەکەی سەرۆک، کاریگەریی بۆ دەسپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی دەبێت
میدیاكانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬كەنەداو بە گرنگییەوە باس لە سەردانە مێژووییەكەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەكەن
لە هەولێر،‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬دۆستایەتی‮ ‬ئەمەریكا‮- ‬كوردستان،‮ ‬ئاهەنگێكی‮ ‬بەبۆنەی‮ ‬جەژنی‮ ‬سوپاسگوزاری‮ ‬گێڕا

سەرۆك بارزانی بۆ (الشرق الاوسط): بەغدا تێگەیشتنی بۆ ئەو ڕاســـتییە هەیە كە شەراكەت لە عێراقدا سەرینەگرت و دەبێ ببینە دوو دراوسێـی بـــــاش
كوێستان ئه‌حمه‌د: هاووڵاتییان بێ ئومێد ناكه‌ین و پڕۆژه‌ى چاوه‌ڕوان نه‌كراومان هه‌یه‌
نێچیرڤان بارزانی: سەربەخۆیی كوردستــان تاكە رێگەی سەقامگیری نـــــاوچەكەیە و بەغدا بۆ گفتوگۆ لەو بارەیەوە ئامادەیە