Saturday, March 25. 2017
كوردى عربي English
Erbil Gov
مێژووی هه‌ولێر جوگرافیای هه‌ولێر قه‌زاوناحیه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان پارێزگای هه‌ولێر
نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی بیانی








كۆمپانیاكان پڕۆژه‌ یاساكان لینكی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیڤ
تیشكى خۆر هاوكارى له‌شى مرۆڤ ده‌كات
ده‌ته‌وێ به‌ 20 خوله‌ك مۆبایله‌كه‌ت پڕ شه‌حن بكه‌یت؟
هه‌زارمێرد له‌ چییه‌وه‌ هاتووه‌؟
خوراكە سوود بەخشەكان بۆ گەشەی قژ
گیراوەیەکی بەهێز بۆ دابەزاندنی چەوری ورگ























<< دواترپێشتر >>
باخچه‌ی رووه‌كیی هه‌ولێر


ناوی پرۆژە: باخچەی رووەكی هەولێر (Hawler Botanical Garden)
دەستپێكردنی پرۆژە: كۆتایی سالی 2009
كۆمپانیای جێبەجێكاری دیزاین: یوناتم یابی توركی بە هاوكاری كۆمپانیای ئیتالی.
تێچووی دیزاینی پرۆژە: یەك ملیۆن دۆلار.
پرۆژەی باخچەی رووەكی هەولێر كە ڕووبەری 200 دونم واتە (500,000)م2 دەكەوێتە سەر رێگای هەولێر _كۆیە كەسنەزان بەرامبەر مۆنومێتی شەهیدان. 



تۆبۆگرافیای ناوچەكە بەرزی و نزمی گونجاوی لێ بەدی دەكرێت .

بەپێی بارودۆخ و كەشو هەوا و هەڵكەوتەی جوگرافیاوە دوای ئەنجامدانی توێژینەوەی پێویست لە سەر خاك و جیۆلۆجیا وكەشوهەوا و بوونی بڕێكی زۆری ئاوی، ئەم پڕۆژەیە لەلایەن پرۆفسیۆر (بەهرام خدر مەولود)لە ساڵی 2004 گەڵاڵە كراوە و بە هاوكاری زانایان و پرۆفیسۆرانی دەرەوە و ناوەوە وە بە هاوكاری دامەزراوانی (Botanical Garden)دەرەكی كە زۆرێك لە وڵاتانی ئەمریكا و بەریتانیا و عێراق... ئینجا لە ساڵی2009 دەست كرابە كۆبونەوە بەشێوەی فەرمی كە بە فەرمانی پارێزگای هەولێر لێژنەیەك لە ئەندازیاران و مامۆ ستایانی زانكۆ بۆ دانان و بونیاتنانی بناغەی باخچەی رووەكی ( Garden Botanical)بەشێوەیەكی دامەزراوەی زانستی و بە پلانێكی پتە و تۆكمە دامەزرا  كە لەم بەڕێزانە پیكهاتبوو (د.بەهرام خدر مەولود, دارا یەعقوبی,د.شێرزاد عومەر, عەبدوڵا حوسێن, م.كاردۆ نورەدین, جەرجیس ئەكرم , شیرین شێخ اللە, كارزان قادر )سەرەتا دارا یەعقوبی سەرۆكی لێژنە بوو بۆ ماوەیەكی كورت , دواتر سەرۆكایەتی لیژنەكە سپێردرا بە  د.شێرزاد عومر  كە بەشێوەیەكی خۆبەخشانە كارەكانیان ئەنجامدا، تا ساڵی 2011 پرۆژەكە كەوتە بواری پراكتیكی و لۆگۆ و رووبەری پرۆژەكە دیاری كراوە ، لە سالی 2012 دەستكرا بە دروستكردنی پەرژینی پرۆژەكە وخەزانی ئاو بە رووبەری 800م3 كە لە ژێر زەوی دروستكراوە وەكو سەرەتا لە هەمان ساڵیشدا لۆگۆی پرۆژەكە پەسەندكرا. 


لە كۆتایی ساڵی 2012 سەرەتایی ساڵی 2013 دەستكرا بە دروستكردنی (Herbarium)وەكو بینایەكی سەرەتا تایبەت بە هەڵگرتنی رووەكی كوردستان، كە رووەكەكان كۆ دەكرێنەوە لە هەموو شوێنەكانی كوردستان، بۆ پارێزگاری كردنی رووەكەكانی لە ناوچوون. 


لەگەڵ ئەو كارانەی كە دەكرا (Concept Plan) تەواو كرا دوای ئەوەی درا بە 14 كۆمپانیا پاش كێبڕكێیەكی زۆر لە نێوانیان كۆمپانیای (توركی یوناتم یابی )ی توركی بە هاوكاری و هەماهەنگی كۆمپانیایەكی (ئیتالی) دیزاینی پڕۆژەكە وماستەر پلانی  ئامادە كرا كە گوژمەی(1)ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان كرا بوو ، دوای ئەوەی

 (concept   plan) تەواو كرا.


لە بەرواری 12/3 /2013 گفتوگۆ كرا لە بارەی پێشكەشكردنی (Master plan) كەتیایدا پێشكەشكرا و لەلایەن ئەندازیارانی پرۆژەكە  وئەندامانی لێژنەی دیزاینی پرۆژەكە بۆ گەیاندنی و دەست نیشان كردنی تەواوی دیتێلات گفتوگۆی لەسەر كرا.
شایانی باسە لەگەل ئەوكارانەی ئەنجام دراوە لەگەڵ ئەمەش تەواوی رووپێوی ئەم چوار ساڵە لە مەندەلیەوە تاوەكو زاخۆ تەواوی رووپێوی رووەكەكانی كوردستان كراوە بەبێ جیاوازی واش بریارە رووپێوەكە بۆ ساڵانی داهاتووش بەردەوام بێت ، ئەمەش خۆی لەخۆیدا سەروەتیكی نیشتمانییە بۆ وڵاتەكەمان. 
جێی ئاماژە پێكردنە تا ئێستا (Herbarium) پوشكەی كوردسان نییە. تەواوی ئەو رووەكانەی كەلە كوردستانی باشوور هەیە دەست نیشان كراوە و مافیان پاریزراو دەبێت.


سەبارەت بە پرۆژەی (Botanical garden)كە هەوڵێكی تەواوی بۆ دراوە بە هاوكاری پارێزگای هەولێر و خودی پارێزگار و جیگری پارێزگاری هەولێر.
ئەم پرۆژەیە كە لایەنەكانی زانستی و ئەكادیمی وپەروەردەیی و شوێنی تایبەت بە بە ساڵاچوان و گەشتوگوزار و گۆڕینی ئاو هەوای ناوچەكە، بەڵكو كاریگەری بەسەر شاری هەولێر دەبێت ، بەو هیوایەی لە ئایندەدا هەولێر زیاتر بناسرێت، لە هەمان كاتدا پرۆژەیەكی وەبەرهێنان و كۆمەڵایەتیشە و هاوكاری و خۆش گوزەرانی تەواوی ناوچە و شارەكەمانە .
لەگەڵ تەواو بوونی ئەم پرۆژەیەدا هەموو ئەو رووەك وگیا و كێڵگەی كوردستان كە مەترسی لە ناوچوونیان تیدا هەیە دەپارێزرێت، هەروەها هەموو گوڵ و گوڵزاری كوردستان پێناسەی تەواوی بۆ دیاری دەكرێت، سەرەڕای دروست كردنی (Flora) فلۆرای كوردستان كە زیاتر لە(80%)فلۆرایی عێراق و بەشێكی زۆری ئێران و توركیاو سوریا.
هەموو ئەو رووەكانەی كە پێشت و ئێستا و لەئایندە دا بۆ خواردن و دەرمان و ژەهر و بۆن یان رەنگی
كە لە كوردستان دا زۆرن دیاری دەكرێت هەریەكە لە شوێنی تایبەتی خۆی، پالپشتی كردنی ئەم پرۆژەیە لەلایەن هاووڵاتیانەوە نیشانەی دڵسۆزی وەفاداریە بۆ خاكی كوردستان.

 

     


پێكهاتەی پرۆژەكە لەباس كردنێكی كورت پێك هاتووە لە(14- 16) باخچەی جیاواز لە تەواوی باخچەكانی جیهان وەكو باخچەی یابانی و ئەمریكی و ئینگلیزی ....هتر و بونیات نانی جۆرەكانی رێرەو و باڵەخانەی تایبەت بە شوێنەكان و (Herbarium) دەریاچەو نافورە ....هتد

پرۆژەی(Botanical Garden)یەكێك دەبێت لە پرۆژە دەگمەن وسەرەكیەكان نەك تەنیا لە كوردستان، بەڵكو لە تەواوی ناوچەی  رۆژهەلاتی ناوەڕاست. خەرجی دارایی ئەم پرۆژەیە،  لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر دابین كراوە. 


             

 



 

 


<< دواترپێشتر >>
كه‌ش و هه‌وا













هاوینه‌هه‌وار شوێنه‌وار باخچه‌ و پاركه‌كان هۆتێله‌كان و مۆتێله‌كان چێشتخانه‌كان بازار
لەنەورۆزی‮ ‬ئەمساڵدا‮...‬ هاووڵاتیان بەخەندە و خۆشی‮ ‬وەڵامی‮ ‬قەیرانەكان و‮ ‬تیرۆریستانیان دایەوە‮ ‬
چاودێران و مامۆستایانی زانكۆ: ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی لە بەرەكانی جەنگ ئاماژەی سەركەوتنی گەلی كوردە
سەردانەکەی سەرۆک، کاریگەریی بۆ دەسپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی دەبێت
میدیاكانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬كەنەداو بە گرنگییەوە باس لە سەردانە مێژووییەكەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەكەن
لە هەولێر،‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬دۆستایەتی‮ ‬ئەمەریكا‮- ‬كوردستان،‮ ‬ئاهەنگێكی‮ ‬بەبۆنەی‮ ‬جەژنی‮ ‬سوپاسگوزاری‮ ‬گێڕا

سەرۆك بارزانی بۆ (الشرق الاوسط): بەغدا تێگەیشتنی بۆ ئەو ڕاســـتییە هەیە كە شەراكەت لە عێراقدا سەرینەگرت و دەبێ ببینە دوو دراوسێـی بـــــاش
كوێستان ئه‌حمه‌د: هاووڵاتییان بێ ئومێد ناكه‌ین و پڕۆژه‌ى چاوه‌ڕوان نه‌كراومان هه‌یه‌
نێچیرڤان بارزانی: سەربەخۆیی كوردستــان تاكە رێگەی سەقامگیری نـــــاوچەكەیە و بەغدا بۆ گفتوگۆ لەو بارەیەوە ئامادەیە