Saturday, March 25. 2017
كوردى عربي English
Erbil Gov
مێژووی هه‌ولێر جوگرافیای هه‌ولێر قه‌زاوناحیه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان پارێزگای هه‌ولێر
نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی بیانی







كۆمپانیاكان پڕۆژه‌ یاساكان لینكی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیڤ
تیشكى خۆر هاوكارى له‌شى مرۆڤ ده‌كات
ده‌ته‌وێ به‌ 20 خوله‌ك مۆبایله‌كه‌ت پڕ شه‌حن بكه‌یت؟
هه‌زارمێرد له‌ چییه‌وه‌ هاتووه‌؟
خوراكە سوود بەخشەكان بۆ گەشەی قژ
گیراوەیەکی بەهێز بۆ دابەزاندنی چەوری ورگ























پرۆژه‌ی ئه‌مپایه‌ر وۆرلد

به‌ بڕوابوون به‌ ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، كۆمپانیای ئیمپایه‌ر ( پێشه‌نگ له‌بواری گه‌شه‌پێدانی خانووبه‌ره‌ ) له‌ ساڵی 2007 دامه‌زرا. ئیمپایه‌ر به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵ دایه‌ بۆ گه‌شه‌سه‌ندنء فراوان بوونی سه‌ركه‌وتنه‌كانی له‌رێگه‌ی پێشخستنی پڕۆژه‌ جۆراوجۆره‌كانیه‌وه‌، هه‌ر له‌ نوسینگه‌ی بازرگانیء هۆتیلی 5 ئه‌ستیره‌ء شوێنه‌كانی حه‌سانه‌وه‌ء كات به‌سه‌ر بردن تا ده‌گاته‌ پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێ بوون. ئیمپایه‌ر هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بوو به‌ پێشه‌نگ له‌ كه‌رتی خانووبه‌ره‌ به‌هۆی گرنگی دانیه‌وه‌ به‌ بنه‌ماو پێوه‌ره‌ جیهانیه‌كانء كوالیتی به‌رز. ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 750,000 مه‌تری دوجا له‌ جوانترینء هه‌ڵبژارده‌ترین پارچه‌ زه‌وی له‌ ناو جه‌رگه‌ی شاری هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێتء ده‌بیته‌ دیارده‌یه‌كی جیاكه‌ره‌وه‌ له‌رووی پێشكه‌وتنی شارستانی بیناسازی به‌وه‌ی شارێكی ته‌واوه‌ له‌ناودڵی شاره‌وه‌.

له‌ساڵی 2007 ده‌ستكرا به‌ دروستكردنی پڕۆژه‌كانء بڕیاره‌ تا سالی 2017 به‌كۆتا بێت.
رووبه‌ری ئه‌و زه‌ویه‌ی بینای له‌سه‌ر ده‌كریت 425,835 مه‌تری دوجایه‌.
رووبه‌ری تێكرای زه‌وی ته‌رخانكراو بۆ سه‌وزایی و رێگاوبان 307,500 مه‌تری دوجایه‌.
رووبه‌ری زه‌وی ته‌رخانكراو بۆ خزمه‌تگووزاری 11,250 مه‌تری دوجایه‌.
تێكرای رووبه‌ری بیناسازی 1,250,000 مه‌تری دوجایه‌.
تێكرای تێچووی پڕۆژه‌كه‌ 2.3 ملیار دۆلاره‌.
تێكرای 88 باڵه‌خانه‌ء 300 ڤیللایه‌.

شاری ئه‌مپایه‌ر ئه‌م پڕۆژانه‌ ده‌گرێته‌ خۆ:

• هۆتیلء ئه‌پارتمانی ماریۆت – 5 ئه‌ستێره‌
• تاوه‌ره‌كانی ئیمپایه‌ری بازرگانی -5 تاوه‌ر ( 30 نهۆم + 22 نهۆمی )
• كۆمه‌ڵگای ئیمپایه‌ری بازرگانی – 6 باڵه‌خانه‌ی (6 نهۆمی )
• ڤیللای ئیمپایه‌ر رۆیال – 300 ڤیللا
• ئه‌پارتمانه‌كانی ئیمپایه‌ر رۆیال – 32 باڵه‌خانه‌ی ( 10 نهۆمی )
• تاوه‌ره‌كانی ئیمپایه‌ر وینگس بۆ نیشته‌جێ بوون -- 22 باڵه‌خانه‌ی ( 9 - 27 نهۆمی )
• تاوه‌ره‌كانی ئیمپایه‌ر دایمۆند - 6 باڵه‌خانه‌ی ( 23 – 25 نهۆمی )
• تاوه‌ره‌كانی ئیمپایه‌ر پێرل 7 باڵه‌خانه‌ی ( 11 – 23 نهۆم)
• ئیمپایه‌ر سپید سه‌نته‌ر ( كۆمه‌لگای گه‌شت و گووزاری و پێشبڕكێی ئۆتۆمۆبیل )

• پێگه‌ خزمه‌تگووزاریه‌كان ( بنكه‌ی پزیشكی، بنكه‌ی ئاگركوژاندنه‌وه‌، پاخچه‌ی منالان، مزگه‌وت )

تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی حه‌وانه‌وه‌ له‌ پرۆژه‌ی ئه‌مپایه‌ر

جگه‌ له‌ خزمه‌تگووزاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان كه‌ ئاوء كاره‌باو تۆره‌كانی ئاوه‌رۆء په‌یوه‌ندیه‌ ته‌لیء بێ ته‌لیه‌كانء ئه‌نته‌رنێت له‌خۆ ده‌گرێ، دانیشتوانانی پرۆژه‌ی ئیمپایه‌ر خاوه‌نی خزمه‌تگووزاری تایبه‌تمه‌ندن وه‌ك :

• سیسته‌می چاوه‌دێری ئه‌منی له‌سه‌رتاسه‌ری پرۆژه‌كه‌.
• سیسته‌می ئاگاداركردنه‌وه‌ء ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئۆتۆماتیكی
• پایه‌و پلیكانه‌ی فریاگووزاری بۆ تیكرای ئه‌پارتمانه‌كان.
• پاركی وه‌ستانی ئۆتۆمۆبیلی تایبه‌ت به‌ دانیشتوان له‌ ژێر زه‌مینی تاوه‌ره‌كانه‌وه‌ راسته‌وخۆ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ ئه‌پارتمانه‌كانه‌وه‌ به‌هۆی چه‌ندین ئه‌سانسۆره‌وه‌.
• شوێنی وه‌ستانی تایبه‌ت به‌ ئوتۆمۆبیلی میوانانی ئۆفیسء ئه‌پارتمانه‌كان.
• خزمه‌تگووزاری پاكء خاوێنیء چاككردنه‌وه‌ ی به‌رده‌وام بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر به‌درێژایی ساڵ.
• سیسته‌می ساردكردنه‌وه‌ء گه‌رمی پێشكه‌وتووء كه‌م ووزه‌ ( هاوڕێ ی ژینگه‌ )
• وێستگه‌ی تایبه‌ت بۆ وه‌لانانی پاشه‌ڕۆء زبڵ.
• باخچه‌ء روبه‌ری سه‌وزایی بۆ كات به‌سه‌ر بردن وخۆشگووزه‌رانی.

پڕۆژه‌ ئه‌نجامدراوه‌كانی ئه‌مپایه‌ر :

كه‌ش و هه‌وا













هاوینه‌هه‌وار شوێنه‌وار باخچه‌ و پاركه‌كان هۆتێله‌كان و مۆتێله‌كان چێشتخانه‌كان بازار
لەنەورۆزی‮ ‬ئەمساڵدا‮...‬ هاووڵاتیان بەخەندە و خۆشی‮ ‬وەڵامی‮ ‬قەیرانەكان و‮ ‬تیرۆریستانیان دایەوە‮ ‬
چاودێران و مامۆستایانی زانكۆ: ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی لە بەرەكانی جەنگ ئاماژەی سەركەوتنی گەلی كوردە
سەردانەکەی سەرۆک، کاریگەریی بۆ دەسپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی دەبێت
میدیاكانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬كەنەداو بە گرنگییەوە باس لە سەردانە مێژووییەكەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەكەن
لە هەولێر،‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬دۆستایەتی‮ ‬ئەمەریكا‮- ‬كوردستان،‮ ‬ئاهەنگێكی‮ ‬بەبۆنەی‮ ‬جەژنی‮ ‬سوپاسگوزاری‮ ‬گێڕا

سەرۆك بارزانی بۆ (الشرق الاوسط): بەغدا تێگەیشتنی بۆ ئەو ڕاســـتییە هەیە كە شەراكەت لە عێراقدا سەرینەگرت و دەبێ ببینە دوو دراوسێـی بـــــاش
كوێستان ئه‌حمه‌د: هاووڵاتییان بێ ئومێد ناكه‌ین و پڕۆژه‌ى چاوه‌ڕوان نه‌كراومان هه‌یه‌
نێچیرڤان بارزانی: سەربەخۆیی كوردستــان تاكە رێگەی سەقامگیری نـــــاوچەكەیە و بەغدا بۆ گفتوگۆ لەو بارەیەوە ئامادەیە