Friday, February 24. 2017
كوردى عربي English
Erbil Gov
مێژووی هه‌ولێر جوگرافیای هه‌ولێر قه‌زاوناحیه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان پارێزگای هه‌ولێر
نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی بیانی








كۆمپانیاكان پڕۆژه‌ یاساكان لینكی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیڤ
ده‌ته‌وێ به‌ 20 خوله‌ك مۆبایله‌كه‌ت پڕ شه‌حن بكه‌یت؟
هه‌زارمێرد له‌ چییه‌وه‌ هاتووه‌؟
خوراكە سوود بەخشەكان بۆ گەشەی قژ
گیراوەیەکی بەهێز بۆ دابەزاندنی چەوری ورگ
گوێز بەسوودترین و تەندروسترین چەرەزات هەژمار دەكرێت























محافظة أربيل


لەساڵی (1921ی زایین) لەدوای دروستبوونی حكوومەتی عێراق و لكاندنی كوردستانی باشوور بەدەوڵەتی عێراق، هەولێر كرایە موتەسەرفییەت و (ئەحمەد عوسمان) لەساڵی 1923 بە موتەسەریف (پارێزگار)ی هەولێر  دەستنیشان كراوە. تا ئێستا پارێزگای هەولێر 40 پارێزگاری هەبووە و لە 2004 تا ئێستا (2013) بەڕێز ئەندازیار نەوزاد هادی پارێزگای هەولێرە.



پارێزگای هەولێر لەرووی سنووری ئیدارییەوە 10 قەزاو 35 ناحیەی هەیە. لەرووی ژمارەی دانیشتوانیشەوە بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی پارێزگای هەولێر ساڵی 2009، ژمارەی دانیشتووانی هەولێر 1 ملیۆن و 713461 كەسە كە دەكاتە 322719 خێزان. 
سەبارەت بە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێریش ئەو ئەنجوومەنە لە ئەنجامی هەڵبژاردنی رێكەوتی 30/1/2005 , ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر هەڵبژێردرا, كە لە 41 ئەندام پێكهاتووە (30 پیاو و 11 ئافرەت) . ئەم ئەندامانەش سەر بە چوار لیستی جیاوازن كە (23) ئەندام لە لیستی دەنگی دیموكراتی كوردستانن و (16) ئەندامیش لە لیستی یەكێتی نیشتمانی كوردستانن, هەریەك لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامیش ئەندامێكیان هەیە.
هەروەها لەڕووی میژووییەوە شاری هەولێر بۆ 6000 هەزار ساڵ پ.ز دەگەڕێنێتەوە. لەو ئینسایكلۆپیدیایە مێژوویانەی كە باسیان كردووە.
كۆنترین ناوهێنانی ئەربیل واتا هەولێر لەدەوری 2300 پ.ز بووە و لە دەقێكیی مێخیدا بۆ یەكەمجار گووتیەكان لە سەردەمی پاشا (ئیریروپیزر) بە شێوەی ئۆربیلیۆم ناویان هێناوە.
هەولێر تەنیا لە ساڵی 2012 ـدا پڕۆژەكانی پەرەپێدانی بریتی بووە لە 1026 پرۆژە بەگوژمەی 290.000.000.000 دیناری عێراقی.
لەرووی جوگرفییەوە هەولێر دەكەوێتە باشووری كوردستانی گەورە و باكوری وڵاتی عێراقی فیدڕاڵ كە پایتەختی هەرێمی كوردستانەو پایتەختی هاوینەی هەواری عێراق و بۆ ساڵی 2014 پایتەختی گەشتیاری وڵاتانی عەرەبییە. 
 شاری هەولێر دەكەوێتە نێوان هێلی پانی (35.45-37) و هێلی دریژێ(43-45) شوێنەكەی بەوەجیا دەكرێتەوە كە دەكەوێتـە ناوچەیەكی لولپەڕی لێوار ناوچەیەكی چیایی باكوری رۆژهەڵات لەلایەك و ناوچەیەكی دەشتاییە لە باشووری رۆژئاوا لەلایەكی تر بەرزترین ناوچەی شار گەڕەكی قەڵایە كە دەگاتە 414 مەتر لەسەرووی دەریا.
بەشێوەیەكی گشتی شار دەكەوێتە ناوەڕاستی گردۆڵكەیەكی پان و پێیدەگوترێت دەشتی هەولێر و بەرزاییەكەی دەگاتە 390 مەتر لە ئاستی رووی دەریا. سنووری دەشتی هەولێر لەلای رۆژئاوا نزیكە لەرووباری دیجلەو بریتیە لەبەرزاییەكانی چیای قەرچۆغ بەدووری 50كم لەپێگەیشتنی رووباری زابی بچووك بەرووباری دیجلە.



كه‌ش و هه‌وا













هاوینه‌هه‌وار شوێنه‌وار باخچه‌ و پاركه‌كان هۆتێله‌كان و مۆتێله‌كان چێشتخانه‌كان بازار
لەنەورۆزی‮ ‬ئەمساڵدا‮...‬ هاووڵاتیان بەخەندە و خۆشی‮ ‬وەڵامی‮ ‬قەیرانەكان و‮ ‬تیرۆریستانیان دایەوە‮ ‬
چاودێران و مامۆستایانی زانكۆ: ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی لە بەرەكانی جەنگ ئاماژەی سەركەوتنی گەلی كوردە
سەردانەکەی سەرۆک، کاریگەریی بۆ دەسپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی دەبێت
میدیاكانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬كەنەداو بە گرنگییەوە باس لە سەردانە مێژووییەكەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەكەن
لە هەولێر،‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬دۆستایەتی‮ ‬ئەمەریكا‮- ‬كوردستان،‮ ‬ئاهەنگێكی‮ ‬بەبۆنەی‮ ‬جەژنی‮ ‬سوپاسگوزاری‮ ‬گێڕا

سەرۆك بارزانی بۆ (الشرق الاوسط): بەغدا تێگەیشتنی بۆ ئەو ڕاســـتییە هەیە كە شەراكەت لە عێراقدا سەرینەگرت و دەبێ ببینە دوو دراوسێـی بـــــاش
كوێستان ئه‌حمه‌د: هاووڵاتییان بێ ئومێد ناكه‌ین و پڕۆژه‌ى چاوه‌ڕوان نه‌كراومان هه‌یه‌
نێچیرڤان بارزانی: سەربەخۆیی كوردستــان تاكە رێگەی سەقامگیری نـــــاوچەكەیە و بەغدا بۆ گفتوگۆ لەو بارەیەوە ئامادەیە