Tuesday, October 21. 2014
كوردى عربي English
Erbil Gov
مێژووی هه‌ولێر جوگرافیای هه‌ولێر قه‌زاوناحیه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان پارێزگای هه‌ولێر
نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی بیانی







كۆمپانیاكان پڕۆژه‌ یاساكان لینكی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیڤ
كیا بووە سپۆنسەری تیمی كریكێت-ی خانمان لە ئینگلتەرا
چوار لە پێشکەوتووترین ئۆتۆمبێلە بیرۆکەییەکانی کیا
erbil my love ئەمڕۆ نمایش ده‌كرێ
غەسان دەلال ده‌بێته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری رۆتانا هه‌ولێر
خۆشم ده‌وێی هه‌ولێر میوانی شه‌ره‌فی فیستیڤاڵی (فاس)ی نێوده‌وڵه‌تییه‌





















قه‌زای چۆمان

قائیمقامیەتی قەزای چۆمان لە ناحیەکانی (سمیلان، گەڵالە، حاجی ئۆمەران  و قەسرێ‌)  پێك دێت وە كۆی گشتی گوندەكانی  (116 ) گونده و رێژه‌ی دانیشتوانی 47 هه‌زار که‌سه‌.


سنووری جوگرافی قه‌زای چۆمان


سنورێكی بەرفراوانی جوگرافی كە لە رۆژهەڵاتی بریتی یە  لە سنوری شاری پیرانشاری ووڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران كە بە زنجیرە چیای قەندیل درێژ دەبێتەوە  بۆ سنوری ناحیەی سەنگەسەری  پشدەرایەتی سەربە پارێزگای سلێمانی كە دەكەوێتە باشوری رۆژهەڵات قەزای چۆمان بەیەك بەستنەوەی لەگەڵ چیای حەسارۆست كە لوتكەكەی هەڵگۆردەو بەرزیەكەی نزیكەی (3607)م درێژە دەكەوێتە باكوری رۆژ هەڵاتی چۆمان ،  و  سنوری رۆژئاوای بە قەزای سۆران دەبەستێتەوە، وە باشوری قەزای چۆمان بە سنوری ناحیەی سیدەكانی سەر بە قەزای سۆران  كۆتایی دێت.



ناوچەی باڵەكایەتی ناوچەیەكی فروانی بەرزو نزمە بەشێكی بەرچاوی زەوی كشتوكاڵی تێدا هەیە بەپێ‌ی  رووبەری گشتی چۆمان / 283780دۆنم رووبەری شیاو بۆ چاندن 36915 دۆنم , روبەری ئاوی 27230 دۆنم , روبەری دێمی 9685 دۆنم  زەوی دەبێت ، خەڵكی ئەوناوچەیە بەزۆری بە كاری كشتوكاڵ كردن و ئاژەڵداری خەریكن بەرهەمەكانی جۆراوجۆر و بەزۆری دوو وەرزین هاوین و پایزین ، ئاوهەواكەی لە زستاندا سەخت و ساردە و لە هاوینش گەرم و مام ناوەندە رێژەی باران بارینی وەرزیەو بارانیش لەو ناوچەیە مام ناوەندیە ئاوهەواكەشی شێدارە  لە وەرزی زستانیشدا رێژەی بەفربارین بەرزدەبێتەوە بۆ هەندێك ساڵ دەگاتە 100سم .




به‌شێك له‌ زانیاریه‌کانی  سنووری قه‌زای چۆمان

قائیمقامیەتی قەزای چۆمان پێك دێت لە  ناحیەی (سمیلان، گەڵالە، حاجی ئۆمەران  و قەسرێ‌) وسەنتەری قەزا،وە لەگەڵ كۆی گشتی گوندەكانی  (116 ) گونده‌. سنوری ئەم قەزایە پێك دێت لە سنورێكی بەرفراوانی جوگرافی كە لە رۆژهەڵات بریتی یە  لە سنوری شاری پیرانشارکه‌ ده‌که‌وێته‌ وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران ، درێژدەبێتەوە بۆ سنوری ناحیەی سەنگەسەری  پشدەرایەتی سەربەپارێزگای سلێمانی كەدەكەوێتە باكوری قەزای چۆمان  و  سنووری رۆژئاوای بە قەزای سۆران دەبەستێتەوە، وە باشوری قەزای چۆمان بە سنوری ناحیەی سیدەكانی سەر بەقەزای سۆران  كۆتایی دێت ، ئەم قەزایە لە ساڵی 1961 ئاوەدان كراوەتەوە لە ساڵی 1970 بریاری بەقەزابوونی دەرچوە ،ماوەی چوار ساڵ ئیدارەی شۆرشی ئەیلول لەو ناوچەیە پشتگیری لەمافەرەواكانی گەلی كورد كردوە ،  قه‌زای چۆمان وه‌ك پایتەختی شۆرشی ئەیلول وای كرد گرنگی دەركەوێت ،تاوای لێهات رژێمی بەعسی دیكتاتۆر چەندین پلانی بۆ لەناو بردنی ناوچەكە دارشت ،لەساڵی 1983 بەهۆی شەری چه‌ند ساڵه‌ی هەردوو ووڵاتی ئێران وعێراق بۆماوەی هەشت ساڵ بەتەواوی سنوورەكە چوڵ كرا ، لە10/3/1991 جارێكی تر ئاوەدان كراوەتەوە كەشارەكە لە گەڵ زەوی تەخت كرابوو ، سەرلەنوێ‌ ژیان لەم سنورە دەستی پێكردەوە.

ژمارەی  فەرمانبەرانی  بەرێوەبەرایەتی و فەرمانگە كانی سنوری قائیمقامیەتی قەزای چۆمان


ژناوی به‌رێوبه‌رایه‌تی  و فه‌رمانگه‌کانناوی به‌رێوبه‌ر ژماره‌ی موبایل
1قایمقامیه‌تی قه‌زای چۆمان عبدالواحد گوانی 07504474527
2به‌نکی چۆمانصبحی07504474940
3ب.ته‌ندروستی چۆماند.احمد ملاحسن07504698830
4ب.په‌روه‌رده‌ی چۆمان م.حمدامین محمد07504450769
5
ب.پۆلیسی چۆمان ارسلان حمدامین غفور07504551714
6
ب.ئاسایشی چۆمان احمد مسته‌فا07504475020
7
ب.کشتوکاڵی چۆمانسلیمان عولا محمد07504561439
8
داریی چۆمان جمال احمد خدر 07504610872
9
لقی ره‌زگه‌ری دڵشاد07504545465
10
ف.ئاوی چۆمان محمد میر احمد07504608788
11
سه‌رۆکایه‌ی شاره‌وانی فرمان جمیل سعید07504478887
12
ب.هاتوچۆی چۆمانعبدالرحمن سلتان07504628322
13
به‌نزینخانه‌ی میری چۆمان  
14
به‌رگری شارستانی چۆماناحمد نجات احمد07504488922
15
ب. رۆشنبیری چۆمانمحمد همزه‌ حمد07504491789
16
دادگای به‌رایی چۆمانتارق07504551996
17
ف.باری شارستانی چۆامن روناك یونس خدر 07504708218
18
ف.کاره‌بای چۆمانسلیم عسمان قادر07504603711
19
ف.گواستنه‌وه‌ی چۆمان هه‌ژار قسیم محمد07504708463
20
تێبینه‌رایه‌تی تاپۆی چۆمانصلاح خدر محمود07504660043
21
چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی چۆمان ابراهیم محمد احمد  
22
بنکه‌ی ڤێته‌رنه‌ری چۆمان د.ایام عصام الدین07507623096
23
نووسه‌ری دادی چۆمانلنجه‌ حاجی شیم حمد 07504624561
24
په‌یمانگای ته‌کنیکی چۆمان سور جمال حیدر07504497374
25
تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی چۆمان یوسف احمد مسته‌فا07504527847
26
بنکه‌ی گه‌شتووگوزاری چۆمانسیروان احمد میر07504540586
27
نوسینگه‌ی پۆسته‌ی چۆمانشیخ احمد07504551969



مێژووی  قه‌زای چۆمان

چۆمان كە بە ناوچەی باڵەكایەتی ناسراوە بە درێژایی مێژوو ناوچەیەكی سەخت و شوێنی بەرنگاربونەوەی داگیركەرانی كوردستان بووە ،باڵەكایەتی  لە سەرهەڵدانی شۆرشی ئەیلولی مەزن بەرابەرایەتی بارزانی نەمر بوو بە مەڵبەندی ئەو شۆرشەو تا ساڵی 1974 دانیشتوانی ئەو دەڤەرە سەرەوەریەكی مێژویان بۆ ناوچەكە تۆمار كرد كە بوون بە هەڵگری چەكی شەرف و بەرگری لە خاك و ئاوی كوردستان ،لەو كاتدا لەم سنورە بە سەدان رووداوی جۆراوجۆر و داستانی مەزنی بەخۆەوە بینی ، لە هەمووی گرنگتر ئەو ناوچەیە شوێنی دانوستانی نێوان حكومەتی مەركەزی ئەوسای بەغدا و سەركردایەتی شۆرش بوو خۆراگری پێشمەرگەكانی شۆرشی ئەیلول و بەچۆكداهێنانی سوپای عێراق وای لە سەرانی حكومەتی ئەوسای عێراق کرد که‌ لە قەزای چۆمان لە ساڵی 1970 لە رۆژی 11ی ئازار دەستەڵاتی خۆجێ‌ یەتی كە بە حكومی زاتی ناسرابوو بدات بە كورد ،بەڵام دواتر بە هۆی بیری شۆڤێنی عەرەبی و رێكەوتنی ئێران لەگەڵ صدامی دیكتاتۆر وای كرد شۆرشی ئەیلول توشی نسكۆ ببێت ،ئەو قەزایە لە ساڵی 1991 دوای ئاوادان كردنەوەی جارێكی تر رووداوێكی مێژویی بەخۆیەوە بینی كە بوو بە شوێنی مانەوەی نزیك لە یەك ملیۆن هاووڵاتی كوردستان كە لە ترسی بەعس لە راپەرینی بەهاری 1991 كۆچی بەكۆمەڵیان بۆ ناوچەكە كرد.



ناوی گونده‌کان و رێژه‌ی دانیشتوان له‌ سه‌نته‌ری قه‌زای چۆمان له‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌دا

 

ژ ناوی گوند
ژ. دانیشتوان ساڵی تێکچون ساڵی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌
1 قه‌زای چۆمان 12087 1983 11/3/1991
2که‌وه‌رت 105 19831991
3گۆرۆنی 21 1971 1991
4 شیوه‌لۆک162 19711991
5ناوبه‌رگه‌ 45 19711991
6 شێخان 69 19711991
7  ناوپردان 506 1983 1991
8  سه‌کران 222 1971 1991
9  وه‌رده‌268 19711991
10 دیلزه‌ 38 19711991
11  کۆنه‌خانان19 19711991
12 مه‌ران 27 19711991
13 ئێنه‌ 96 19711991
14 باسان 15 19711991
15 شێخ وتمان 7 19711991
16 ویزه‌ 23 19711991
17 کانی سپی 14 19711991
18 قه‌لاته‌ بۆر11 19711991
19 مندایزان 171 19711991
20 خۆشکان 59 19711991



  باری ئابوری

لە رووی مرۆیەوە ناوچەی باڵەكایەتی رێژەیەكی بەرچاو لە فەرمانگە حكومەیەكان هەڵدەسۆرێنن و بەشێكی زۆری رێكخراوەكانی كۆمەڵًگەی مەدەنی بەرێوە دەبەن ، لە ئاستی هۆشیاری كۆمەڵایەتی ئاستێكی بەرز و باشی هەیە .
-سامانی ئاژەڵی لەو ناوچەیە بە ناوچەیەكی گرنگ دادەنرێت چونكە  ناوچەیەكی شاخاوەیە پێكهاتە سروشتیەكەی وای كردوە كە ناوچەیەكی لە بار و بەسود بیبَت بۆبەخێو كردنی سامانی ئاژەڵ ،لەو ناوچەیە بە زۆری رێژەیەكی زۆر لە (بزن و چێل و مەرو جۆرەكانی تر بەخێو دەكرێن ،
-  لە رووی رووەكەیە ناوچەیەكی سروشتی و ناوچەیەكی بەرفراوانی رووك هەیە بە تایبەت رووكی سروشتی كە بۆتە هۆی ئەوەی لە وەرزی لەوەرین زیاتر لە سەدان هەزار مەروبزن  ررودەكەنە ناوچەكە ئەمەش بۆتە سەرمایەكی بەهێز بۆ دانیشتوانی ناوچەكە ..
- لە رووی كشتوكاڵیەوە ناوچەیەكی تەسك و بەرز و نزمە زەویەكانی شیاون   لە گرنگترین بەرهە كشتوكاڵیەكانی  گەنم و خەیارو تەماتەو لە جۆرەكانی میوەش بە ناوبانگرترینیان گوێز و سێو خۆخ و قەیسین ، كە ساڵانە بە هەزاران تەن رەوانەی بازار ناوخۆیەكان دەكرێن .
- لە رووی سامانی سروشتی تا ئێستا ئەو ناوچەیە  جگە لە كانە بەردەكانی گەلالە و بەردەزەرد ئاوێكی زۆری شیرنی سروشتی هیچ جۆرە  سامانێكی تری لێ‌ نەدۆزراەوەتەوە كە پێشبینی دەكرێت ناوچەیەكی دەوڵەمەندی بواری سامانی سروشتی بێت.


 باری كۆمەڵایەتی

-ناوچەی باڵەكایەتی لە رووی پێكهاتەی ئایینی یەوە لە 100%  پابەندن بە ئایینی ئیسلامەوە هەر لەكۆنەوە مەڵبەندی فێركردنی زانست و ئایینی ئیسلام بووە بۆنمونە كەڵەشاعیری گەوەری كورد نالی و حاجی قادری كۆیی  لە حوزرەكانی شێخ وەتمان وخۆشكان كە دوو گوندی سەر بە چۆمانن خۆێندویانە ،وە مامۆستای گەورە مەلا ئادەم لە گوندەكانی دۆڵی رۆست و ناوچەی باڵەكایەتی دەوری كاریگەری هەبووە .
-رێژەی ئافرەت لە 46% پێك دەهێنێ‌ .
- رێژەی پیاو 54% پێك دەهێنێ‌
-رێژەی مناڵ  28% پێك دەهێنێ‌

پرۆژه‌ ستراتیژیه‌کانی سنووری قه‌زای چۆمان


 ئاو پرۆژەیەكی گەوەری ستراتیژی كە لە پرژێ‌ بۆ قەزای چۆمان دێت دابین كراوە بە هاتنی ئەوپرۆژەیە بۆ چەندین ساڵی داهاتوو كێشەی گەیشتنی ئاو بۆ سەنتەری قەزا چارەسەر دەبێت ، گەرەكانی وەك پێویست تۆری ناوخۆیان بۆ دابین نەكراوە پێویستیان بە فراوان كردن هەیە ،گوندەكانی دەوربەری سەرجەمیان پرۆژەی ئاوی خواردنەوەیان بۆ دابین كراوە زۆربەشیان دوای فراوان بونی گوندەكان بۆیان فراوان كراوە سەنتەری قەزاكەمان لە رووی گەیاندن و ئەنجام دانی پرۆژەی ئاوی شیرین هیچ گرفتێكی  نی یە .
2-  كارەبا لە سنوری قەزای چۆمان سوود لە تۆرەكانی كارەبای نیشتمانی وەردەگیرێت لە رێگەی وێستگەی چۆمانی (33) كەی ڤەی ئەی تۆری كارەب بۆ سەرجەم گوندەكانی سەنتەری قەزا و گەرەكەكانی دابین كراوە بەپێ‌ ی كاتی نیشتمانی كارەبا دەگاتە هاووڵاتی .

3-قوتابخانە لە سنوری سەنتەری قەزا كەمان 9قوتابخانە هەیە كە دوو دەوامیان تێدا دەكرێت لەگەڵ یەك پەیمانگا و دوو باخچەی ساوایان وە لە گوندەكانی سنوری سەنتەری قەزا 6قوتابخانەیان هەیە
.

 


قائمقامی ئێستای قه‌زای چۆمان

عبدالواحد حسین حاجی سید  (عبدالواحید گوانی).


له‌ دایك بووی 1967 ی گووندی (گوان) سه‌ر به‌ قه‌زای سۆران ،

ئه‌و بوارانه‌ی کاری تێدا کردووه‌:

_ ساڵی 1999 کۆمه‌ڵه‌ی سۆران بۆ چاودێری په‌ککه‌وتووانی دامه‌زراندووه‌ که‌ ماوه‌ی 12 ساڵ خۆبه‌خشانه‌ به‌رێوبه‌ری ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ بووه‌

_ساڵی 2112پرۆژه‌ی ناشناڵپارکی هه‌ڵگورد_سه‌کرانی خستوه‌ته‌ بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌

_له‌ ساڵی 2002 وه‌ بوه‌ته‌ قائیمقامی قه‌زای چۆمان


ناوی به‌رێوبه‌ری یه‌که‌ کارگێریه‌کان له‌ قه‌زای چۆمان

ژناوی قائیمقام ساڵی کارکردن
1فرنسۆ هه‌ریری 1970
2محمد عبدلقادر جاف 1975
3همزه‌ عوسمان که‌روزی 1976
4شێخ ره‌ئوف فخری رقیب سورچی 20/11/1976
5برایم کریم عزیز 1978
6شێخ مزه‌فه‌رعبدالقادر عزیز برزنجی 1978
7حامد سلیمان مراد 1982
8شێخ ره‌ئوف به‌رزنجی 1983
9عبدالرحمن ملا رسول 1992
10مامند جوهر ئاغا 1994
11محمد مسته‌فا به‌رزنجی 1997
12عبدالواحد گوانی 2002



choman91@org@yahoo.com



تێبینی : ئه‌و زانیاریانه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ لایه‌ن قه‌زای (چۆمان) وه‌رگیراوه‌ ئێمه‌ وه‌کو ستافی ماڵپه‌ری پارێزگا رێکمان خستوه‌ته‌وه‌ 

كه‌ش و هه‌وا













هاوینه‌هه‌وار شوێنه‌وار باخچه‌ و پاركه‌كان هۆتێله‌كان و مۆتێله‌كان چێشتخانه‌كان بازار
چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ده‌گمه‌نی هه‌ولێر به‌كامێرای فانتۆم - به‌شی دووه‌م
چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ده‌گمه‌نی هه‌ولێر به‌كامێرای فانتۆم - به‌شی یه‌كه‌م
میوانه‌ ڕۆحسووكــــه‌كه‌ی هه‌ولێر كێ بوو؟
فابیۆس:دەبێ بە هەموو هێزەوە هاوكاری و، پشتگیریی هەرێمی كوردستان و عێراق بكەین
كورده‌كان ده‌وڵه‌تێكیان ده‌وێت بۆئه‌وه‌ی تێیدا پارێزراو بن

داهاتی سالانەی نەوتی کوردستان 4 ملیار دۆلارە
تاپۆکردن بۆ نیشتەجێبوونە و مەزرەعە ناگرێتەوە
پرۆفیسۆر بەهرام خدر مەولود بۆ خەبات: هەولێر بە پڕۆژەی باخچەی رووەكی هەولێر لە رۆژهەڵاتی ناوین دێتە ریزبەندی یەكەمینەكانەوە