Saturday, March 25. 2017
كوردى عربي English
Erbil Gov
مێژووی هه‌ولێر جوگرافیای هه‌ولێر قه‌زاوناحیه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان پارێزگای هه‌ولێر
نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی بیانی







كۆمپانیاكان پڕۆژه‌ یاساكان لینكی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیڤ
تیشكى خۆر هاوكارى له‌شى مرۆڤ ده‌كات
ده‌ته‌وێ به‌ 20 خوله‌ك مۆبایله‌كه‌ت پڕ شه‌حن بكه‌یت؟
هه‌زارمێرد له‌ چییه‌وه‌ هاتووه‌؟
خوراكە سوود بەخشەكان بۆ گەشەی قژ
گیراوەیەکی بەهێز بۆ دابەزاندنی چەوری ورگ























ب. تۆماركردنى خانووبه‌ره‌ى دووه‌مى هه‌ولێر

بەرێوەبەرایەتی تۆماركردنی خانووبەرەی هەولێر/2
ناونیشان: شەقامی (100م) نێوان ( قوتابخانەی ئەحمەدی  و خانیبەنزینخانەی ئاكار).
ساڵی دامەزاندن: 2003
Email: tapoy2hawler@yahoo.com
Facebook: tapoy2hawler@yahoo.com

سنووری ئیش و كارەكانی بەرێوەبەرایەتیەكەمان:

سەرجەم ئەو موڵكانە دەگرێتەوە كەدەكەونە نێوان (رێگای شەقڵاوە تاكو رێگای مەخمور) لە رۆژهەڵاتی شاری هەولێر.
((تۆماركردنی مامەڵەكان و جۆرەكانی وەك لەخوارەوە ئاماژەی پێكراوە))
1- مامەڵەی (كڕین و فرۆشتن):تۆماركردنی موڵك بە(هەموو شێوەكانی) بەناوی هاوڵاتیان یان كۆمپانیا.
2- مامەڵەی (گۆرینی رەگەز): گۆڕینی رەگەزی موڵك لە زەوی بەتاڵ بۆ خانوو یان باڵاخانە.
3- مامەڵەی (تملیك): تۆماركرنی موڵك بەپێی ئەونوسراوانەی كەلەلایەن لایەنە پەیوەندارەكانەوە دێت.
4- مامەڵەی (هدم - رووخاندن): گۆڕینی رەگەزی موڵك لە خانوو یان باڵاخانە بۆ زەوی بەتاڵ.
5- مامەڵە (گواستنەوە – انتقال): گواستنەوەی خاوەن داریەتی موڵك لە خاوەن موڵك بۆ میراتگرەكانی بەپێی دابەشنامەی شەرعی.
6- مامەڵەی (بەتاڵكردن - فراغ): تایبەتە بە گۆڕینی خاوەنداریەتی مافی رەفتاركردنی زەوی كشتوكاڵی.
7- مامەڵەی (رهن): بارمتەكردنی موڵكە بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتی یان كۆمپانیا یان بانك.
8- مامەڵەی (راستكردنەوەی رووبەر):بریتیە لەراستكردنەوەی رووبەری موڵك ئەگەر بەهەڵە نۆماركرابوو یان گۆرانكاری بەسەردا هاتبێت.
9- مامەڵەی : وەقف كردنی موڵك و تۆماركردنی بەناوی وەزارەتی ئاوقاف.
10- مامەڵەی (بەخشین - هبە): تۆماركردنی موڵكە بەناوی هاوڵاتیان بەشێوەی بەخشین.
11- مامەڵەی (كوژاندنەوە):تۆماركردنی موڵك بەناوی (سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر) بەپێی بریاری كوژاندنەوە.
12- مامەڵەی (جیاكرنەوە - افراز): بریتیە لەجیاكرنەوەی پارچەیەك زەوی بۆ چەندین پارچە و ژمارە كردنیان بەپێی نووسراوی لایەنە پەیوەنددارەكان.
13- مامەڵەی (یەكبوون - توحید): یەكخستنی چەند موڵكێكە بۆ یەك پارچە بەپێی نووسراوی لایەنە پەیوەنددارەكان.
سەرجەم مامەڵەكان لەلایەن (یاریدەدەرەكان)ەوە ئەنجامەدرێت ، لەلایەن (تۆماركارەكان)ەوە لە تۆماری هەمیشەیی و (حاصلە) تۆماردەكرێت.
سەرجەم موڵكەكانی سنووری بەرێوەبەرایەتیەكەمان بەم شێوەیە بۆ چوار هۆبەی تۆماركردن و یاریدەدەر دابەشكراوە:-
1- یاریدەدەری یەكەم: كەرتەكانی 45 وارش.
2- یاریدەدەری دووەم : كەرتەكانی 94 باداوە.
3- یاریدەدەری سێ‌ یەم : كەرتەكانی 93 حصارۆك و كەرتی 99ی 45 وارش.
4- یاریدەدەری چوارەم: كەرتی 203 اودلبرست و كەرتەكانی (91 و 92 و 93 و 96 و 117 و 118 ی 45 وارش)
(( تایبەت بەئیش و كارەكانی هۆبەكانی تر))
هۆبەی دۆسیەكان و تۆمارەكان: تایبەتن بەپاراستن و هەڵگرتنی دۆسیەو تۆماری موڵك و پێدانی وێنەی تۆمار و زانیاری و یاداشت و بەڵگینە بەهاوڵاتیان و پارێزەران بەپێی (داواكاری) و نوسراوی لایەنە پەیوەنددارەكان .
ئەوانیش بەم شێوەیە دابەش بوون:-
1- هۆبەی دۆسیەو تۆمارەكانی: كەرتەكانی 45 وارش.
2- هۆبەی دۆسیەو تۆمارەكانی: كەرتەكانی 94 باداوە.
3- هۆبەی دۆسیەو تۆمارەكانی: كەرتەكانی 93 حصارۆك و كەرتی 99ی 45 وارش.
4- هۆبەی دۆسیەو تۆمارەكانی: كەرتی 203 اودلبرست و كەرتەكانی (91 و 92 و 93 و 96 و 117 و 118 ی 45 وارش)
هۆبەی گلدانەوە: - هەڵدەستن بەدانان و هەڵگرتنی (نیشانەی گلدانەوەو نیشانەی رەفتارنەكردن)لەسەر موڵك و وەڵام دانەوەی نووسراوو، رێگەپێدان لەسەرەتای دەست پێكردنی هەرمامەڵەیەكی كرین و فرۆشتن، داخلكرنی مامەڵە ئەنجامدراوەكانی رۆژانە لەكۆمپیوتەرو تۆماری كەسی.
ئەمەش دەبێت بە دوو بەش بەم شێوەیە:
1- گلدانەوەی (1):كەرتەكانی 45 وارش وكەرتەكانی 93 حصارۆك و كەرتی 99ی 45 وارش.
2- گلدانەوەی (2):كەرتەكانی 94 باداوە و كەرتی 203 اودلبرست و كەرتەكانی (91 و 92 و 93 و 96 و 117 و 118 ی 45 وارش).
هۆبەی هونەری: هەڵدەستن بەرێكخستنی نەخشەی گشت كەرتەكانی سنووری بەرێوەبەرایەتیەكەمان و ،ئامادەكردنی نەخشەی جیاكراوەكان و یەكبوون و زەویەكشتوكاڵیەكان و دیاریكردنی سنووری موڵكەكان لەكاتی پێشكەشكردنی داواكاری لەلایەن خاوەن موڵك.
هۆبەی پشكنین: هەڵدەستن بەئەنجامدانی پشكنین لەسەر موڵكەكان لەكاتی پێشكەشكردنی داواكاری دیاریكرنی رەگەزی خانووبەرە یان مامەڵەی فرۆشتن.
هۆبەی كۆمپیوتەر: لەرێی دانانی (داتا بیس)ێك و سیستەمێكی كۆمپیوتەری ، هەڵدەستن بە داخلكردنی سەرجەم زانیاریەكانی هەموو مامەڵەیەك بۆ كۆمپیوتەر  و بەشێوەی داتاو سكان كردن،كەدەبێتەهۆی پاراستنی سەرجەم زانیاریەكان بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی و پێدانی زانیاری لەسەر موڵكەداخلكراوەكان بە ئاسانترین شێوەو دەركردنی (وێنەی تۆمار) بەكۆمپیوتەر,
هۆبەی یاسایی:هەڵدەستن بەئەنجامدانی كاری تایبەت بە كێشە یاساییەكانی ناو فەرمانگە ،وە ئامادەبوونیان لە دادگاكان وەك نوێنەری فەرمانگە.
هۆبەی (زێدەگەری – مزایدە): هەڵدەستێت بەفرۆشتنی ئەو موڵكانەی كە خاوەنەكانیان پابەندنابن بەدانی (مستەحقات)ی لایەنی پەیوەنددار دوای ئاگاداركردنەوەیان، لەرێگەی زیادكردنەوە.
هەروەها بەپێی پەیكەری رێكخستن بەرێوەبەرایەتیەكەمان چەندین ئەرك و چالاكی تر جێ‌ بەجێ‌ دەكات ، لەهۆبەكانی (كارگێڕی و خۆیەتی و ژمێریاری )لە ئیش وكاری رۆژانەی فەرمانبەران و هاوڵاتیان
 

كه‌ش و هه‌وا













هاوینه‌هه‌وار شوێنه‌وار باخچه‌ و پاركه‌كان هۆتێله‌كان و مۆتێله‌كان چێشتخانه‌كان بازار
لەنەورۆزی‮ ‬ئەمساڵدا‮...‬ هاووڵاتیان بەخەندە و خۆشی‮ ‬وەڵامی‮ ‬قەیرانەكان و‮ ‬تیرۆریستانیان دایەوە‮ ‬
چاودێران و مامۆستایانی زانكۆ: ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی لە بەرەكانی جەنگ ئاماژەی سەركەوتنی گەلی كوردە
سەردانەکەی سەرۆک، کاریگەریی بۆ دەسپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی دەبێت
میدیاكانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬كەنەداو بە گرنگییەوە باس لە سەردانە مێژووییەكەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەكەن
لە هەولێر،‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬دۆستایەتی‮ ‬ئەمەریكا‮- ‬كوردستان،‮ ‬ئاهەنگێكی‮ ‬بەبۆنەی‮ ‬جەژنی‮ ‬سوپاسگوزاری‮ ‬گێڕا

سەرۆك بارزانی بۆ (الشرق الاوسط): بەغدا تێگەیشتنی بۆ ئەو ڕاســـتییە هەیە كە شەراكەت لە عێراقدا سەرینەگرت و دەبێ ببینە دوو دراوسێـی بـــــاش
كوێستان ئه‌حمه‌د: هاووڵاتییان بێ ئومێد ناكه‌ین و پڕۆژه‌ى چاوه‌ڕوان نه‌كراومان هه‌یه‌
نێچیرڤان بارزانی: سەربەخۆیی كوردستــان تاكە رێگەی سەقامگیری نـــــاوچەكەیە و بەغدا بۆ گفتوگۆ لەو بارەیەوە ئامادەیە